ڕۆژی چوار شەممەی هەفتەی ڕابردوو، بەهۆكاری دابەشنەكردنی مووچە، كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بایكۆتیان ڕاگەیاندو داوای دابەشكردنی مووچە دەكەن.
لە ئێستادا بایكۆتی كارمەندانی هاتوچۆ بەردەوامەو جگە لەوەی لە بەڕێوەبەرایەتیەكە مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی ناكرێت، ترافیكەكانیش بێ كارمەندی هاتوچۆن.
هاوکات تا ئێستا دیار نییە کەی مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی مووچەخۆران دابەش دەکرێت، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی مووچەخۆران و فەرمانبەران و تەواو بڕستی لێبڕیون.
