spot_imgspot_img

فەرمانبەرانی دادگای بنەسڵاوە لە هەولێر بایکۆتیان ڕاگەیاند

بەهۆی نەبوونی کارەباو دواکەوتنی مووچەکانیانەوە فەرمانبەرانی دادگای بنەسڵاوە بایکۆتی دەوامیان کرد و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.

ئاسۆ هاشم، پارێزەر بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: دادگای بنەسڵاوە ماوەی هەشت ڕۆژە کارەبایان نییە، ئەمە سەرەڕای دواکەوتنی مووچەکانیان بۆیە ئەمڕۆ فەرمانبەران و دادوەرەکانی بایکۆتی دەوامیان کرد و ڕۆیشتنەوە بۆ ماڵەوە.

هاوکات تا ئێستا دیار نییە کەی مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی مووچەخۆران دابەش دەکرێت، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی مووچەخۆران و فەرمانبەران و تەواو بڕستی لێبڕیون.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە