هەرێم نیوەی داهات ڕادەستی بەغدا دەکات

وتەبێژی حکومەتی هەرێم وادەی ڕادەستکردنی نیوەی داهاتی نوخۆی هەرێمی بۆ بەغدا ئاشکراکرد و دەڵێت”بڕی 120 ملیار دینار بۆ بەغدا دەنێردرێت

پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تایبه‌ت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، “بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بڕیارە سبەینێ 20ـی تەمموز ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتی نوخۆی حکومەتی هەرێم بۆ حکومەتی عێراق ڕەوانە بکات و بۆ ڕادەستکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستانیش، بە گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ نەوتەکە ڕادەست دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت عێراق بەپێی ھەمان ئەو ڕێککەوتنەی واژۆکراوە و پەسەند کراوە ، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکەن و دواتریش ڕێوشوێنی پێویست بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەگرینە بەر، بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.

ڕۆژی پێنج شەممە 17ـی تەمموزی 2025 نوسراوی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق نێردرا بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و پەسەند کرا، دواتر ڕاستەوخۆ بڕیار درا پارەی مووچەی مانگی پێنج ڕەوانە بکرێت، بەوپێیەی کە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ و هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەستپێبکاتەوە، پاشان بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش و حەوت و تەواوی مانگەکانی تر تا پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەدرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە