کێشەی کەمئاوی لە شارۆچکەی ماوەت و گوندی سوورەقەڵات چارەسەرکرا و پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش لەو بارەوە زانیاری دەدات.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، ماوەیەکە کێشەی کەم ئاوی ڕووی لە قەزای ماوەت و گوندی سورەقەڵات کردووە، بۆ بەدواداچوونی ئەو کێشەیە و دۆزینەوەی هۆکار و چارەسەر کردنی، لەسەر ڕاسپاردەی قایمقامیەتی شارۆچکەی ماوەت و شاریاژێڕ لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت و یاریدەدەرێتی ئاسایشی ماوەت و بنکەی پۆلیسی ماوەت پێکهێنرا.
دەشڵێت، لە دوای گەڕان و پشکنین و بەدواداچوون دەرکەوت لەسەر چەم و ڕووباری نزیک لە گوندەکانی (قەشان، خێوەتە، کونە ماسی) بەشێوەی زیادەڕۆیی و دوور لە ڕێنماییەکان چەند بەربەستێک دروست کراون و ئامێری (غەتاس)ی تیادا بەکارهێنراوە، هەربۆیە ڕێژەی ئاو زۆر کەمی کردووە.
ئەوەشی وتووە، هەربۆیە لەلایەن ليژنەکەوە سەرجەم بەربەستەکان لابران و ڕێنمایی درا بە خاوەن باخەکان بە پێی پێویست و بە لەبەر چاوگرتنی وەرزی کەمئاوی و وشکە ساڵی ئاو بەکار یهێننن.
دواجار دەڵێت، لە ئێستادا چارەسەری کێشەی کەم ئاوی کراوە لەناو شارۆچکەی ماوەت و گوندی سورەقەڵات.
