spot_imgspot_img

پۆلیسی دارستان: تاوانێکی تر دژ بە ئاژەڵە کێویەکان كراوە

شەوی ڕابردوو لە چیای بەرانان دەنگی تەقە بیستراوە و لەلایەن هاووڵاتیانەوە ئاگاداری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان کراوە و دەركەوت كەڵەكێویەك بە فیشەك كوژراوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای دەنگی تەقەكان، مەفرەزەیەکی هاوبەشی نێوان بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان و بنکەی باوەخۆشێن هەروەها بە هاوکاری و هەماهەنگی برایانی ئاسایشی دەربەندیخان دەرچوون بۆ کێوماڵی چیای بەرانان، دوای گەڕان و پشکنینی مەیدانی هیچ شتێک بەدی نەکرا .

ڕاشیگەیاندووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان جارێکی تر دەرچوون بۆ سەر چیای بەرانان و دەستیان بە پشکنینی وورد کرد و لە ئەنحامدا کەڵەکێویەکی مرداربویان دۆزیەوە، کە ئاسەواری فیشەکی پێوەیوو .

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەلایەن مەفرەزەکەوە ئاژەڵە کێویەکە گواسترایەوە کە تەمەنی ٧ ساڵ دەبێت بۆ ئەوەی بڕیاری دادوەری بۆ وەربگیرێت و لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بەدواداچوون بەردەوام دەبێت بۆ دۆزینەوەی تاوانبار .

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە