spot_imgspot_img

ناوی 14 هەزار فەرمانبەر بۆ پێدانی زەوی دەرچوو

لیستی ناوی 14 هەزار فەرمانبەر ڕاگەیەنرا، كە لە قۆناغی دووەمدا لە شاری هەولێر زەویان بۆ دەرچوو، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە بەحركە 4 هەزار فەرمانبەر زەوییان پێ‌ درا.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر لە قۆناغی دووەمی دابەشكردنی زەویدا، دابەشكردنی نزیكەی 14 هەزار پارچە زەوی دیكەیان ڕاگەیاند و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێت: پرۆسەكە بە باشی بەڕێوە دەچێت و بەردەوام دەبێت.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی هەرێم ڕایگەیاند، وردبینی بۆ 480 هەزار فۆڕم كراوە و لە ماوەیەكی نزیكدا سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی فەرمانی وەرگرتنی زەویان بۆ دەرچووە زەوی وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشدا، دابەشكردنی زەوی، نزیكەی 15 ساڵ بوو وەستابوو، بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە دابەشكردنی زەوی بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.

لیستی ناوی 14 هەزار فەرمانبەر

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە