وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم ئیدانە دەکات و جارێکی تر داوا لە حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی دەکات ڕێگریی لە هێرشەکان بکەن.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی سامەنە سروشتییەکان ڕایگەیاندووە؛ ئەمڕۆ ڕێكەوتی 17ی تەمووزی 2025 بۆ جارێكی دیكە كاتژمێر 10:55 لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی DNO لە تاوكێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هێرشەكە زیانی گیانی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو؛ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان بە توندی ئیدانە و شەرمەزار دەكات و چەند جارێكیش داوای لە حكومەتی فیدراڵی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی كردووە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی نزیك بەم ناوچانە و گیانی كارمەندانی مەدەنیی بپارێزن و ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و كەرتی وزە بکەن.