spot_imgspot_img

 ھێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNOی نەرویجی

لەماوەی دوو ڕۆژدا دووھەمین جارە بە دڕۆنی بۆمبڕێژکراو ھێرش دەکرێتە سەر کێڵگەی نەوتی DNOی نەرویجی لە تاوکێی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان، بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاتژمێر ١٠:٥٥ خولەک لە ڕێگەی دڕۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە جارێکی دیکە ھێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

دوێنێ چوارشەممە لە ڕێگای دوو دڕۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNOی نەرویجی لە تاوکێ و بەھۆیەوە کۆمپانیاکە بەرھەمھێنانی نەوتی ڕاگرت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە تا ئێستا ٩ دڕۆن ئاراستەی کێڵگە نەوتیییەکانی سنووری پارێزگای دھۆک کراون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە