spot_imgspot_img

ئەمریکا ھێرشە درۆنییەکان بۆ سەر ھەرێم سەرکۆنە دەکات

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو ھێرشانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگای ئاراستەکردنی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، کراونەتە سەر کێڵگە نەوتییەکان لە ژمارەیەک ناوچەی ھەرێمی کوردستان، سەقامگیری و ئابووریی عێراق دەخەنە مەترسییەوە.

وەزارەتەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: “بەتوندی ئەو ھێرشانە سەرکۆنە دەکەین کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگای ئاراستەکردنی دڕۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، کراونەتە سەر کێڵگە نەوتییەکان لە ژمارەیەک ناوچەی ھەرێمی کوردستان”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە، ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانە کراونەتە ئامانج کە لە داھاتووی عێراق، وەبەرھێنان دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە، ئەو ھێرشانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگای ئاراستەکردنی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، کراونەتە سەر کێڵگە نەوتییەکان لە ژمارەیەک ناوچەی ھەرێمی کوردستان، سەقامگیری و ئابووریی عێراق دەخەنە مەترسییەوە.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا تا ئێستا، ٣٥ درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کێڵگە نەوتییەکان لە سنووری پارێزگاکانی ھەولێر، دھۆک و سلێمانی کراون و بەھۆیەوە لە بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکان بەرھەمھێنانی نەوت ڕاگیراوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە