دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و سێ ڕۆژ پرسە ڕاگەیەندرا

بە هۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و پارێزگەی واستیش سێ ڕۆژ پرسەی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد مەیاحی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگەی واست ڕایگەیاند، لە ئاکامی ئەو ئاگرەی کە لە مۆڵی کۆڕنیشی شاری کوت کەوتەوە، نزیکەی 50 کەس لە ژن و پیاو و منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

مەیاحی لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەدا ئەوەی خستەڕوو کە بە هۆی ڕووداوەکەوە سێ ڕۆژ پرسە ڕادەگەیەنن.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگەی واست وتیشی، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕادەگەیەنن و چاوپۆشیش لە هیچ کەسێک ناکەن کە بە ڕاستەوخۆ یاخود ڕاستەوخۆ بووبێتنە هۆکاری ئەو کارەساتە.

مەیاحی ڕاشیگەیاند سکاڵای یاساییان لەسەر خاوەنی بیناکە و مۆڵەکە و هەموو ئەو کەسانە تۆمار کردووە کە پەیوەندییان بە ڕووداوەکەوە هەبووە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە