spot_imgspot_img

کەشتییەکی پڕ لە چەکی ئێران لە یەمەن دەستیبەسەردا گیرا

هێزی دەریاوانی حکومەتی یەمەن، کە هاوبەش و هاوکاری ئەمریکان لە دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرت کە چەکی گەورەی ئێران بۆ حوسییەکان دەگواستەوە.

ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەرخۆدانی نیشتمانی یەمەن، بە سەرۆکایەتی تاریق ساڵح ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سەرۆکایەتیی یەمەن، دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی پڕ لە چەکی پێشکەوتووی ئێران کەبەرەو حوسییەکان بەڕێ کەوتبوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، زیاتر لە 750 تۆن تەقەمەنی و کەرەستە دەستی بەسەردا گیرا، لەوانە سەدان مووشەکی پێشکەوتووی کروز، مووشەکی دژە کەشتی، مووشەکی دژە فڕۆکە، هەروەها سەدان بزوێنەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئامێری بەرگری ئاسمانی، سیستەمی ڕادار و ئامێری پەیوەندییەکان.

بەپێی ئاژانسی NRF، کتێبی ڕێنمایی بە زمانی فارسی دۆزرایەوە و زۆرێک لە سیستەمەکان لەلایەن کۆمپانیایەکی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئێرانەوە دروستکراون کە گەمارۆکانی ئەمریکایان لەسەرە، و بەنیازبوون ئەم بارە نایاساییە بۆ حوسییەکانی سەر بە ئێران بگوازرێتەوە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی پاڵپشتی هێزەکانی خۆڕاگری نیشتمانی بۆ بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دێت و ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی پابەندبوونیان بە یەمەنێکی پارێزرا و سەقامگیری دەریای سوور و کەنداوی عەدەنە.

ژەنەڕاڵ مایکل ئێریک کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ستایشی هەوڵەکانی هێزەکانی بەرخۆدانی نیشتمانی کرد و وتی، دەستخۆشی لە هێزەکانی حکومەتی شەرعی یەمەن دەکەین کە بەردەوامن لە قەدەغەکردنی ڕۆیشتنی تەقەمەنی ئێرانی بەرەو حوسییەکان. ڕێگریکردن لەم بارهەڵگرە گەورەیەی ئێران ئەوە نیشان دەدات کە ئێران وەک ناسەقامگیرترین ئەکتەر لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە