فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامێک لەسەر ئاڵۆزییەکانی سوورا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت”دۆسێی دروزەکان دەبێت بە دەستو رو یاسا چارەسەر بکرێت نەک بە شەڕ و کوشتار”.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات”هەسەدە”، لە پەیامێکیدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، بانگەوازێکی زۆرمان لەلایەن هاوونیشتیمانیانی سوەیداوە بۆ هاتووە بۆ بەهاناوەچوونیان و کردنەوەی ڕێڕەوێکی سەلامەت، ئێمە بانگەواز لە گەلەکەمان وەردەگرین بۆ دەستەبەرکردنی ڕێڕەوی سەلامەت بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی و ڕاگرتنی ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەریان.
عەبدی ئاماژەی بەوەشداوە، کوشتنی ژن و منداڵ و دەستدرێژیکردنە سەر هێما ئاینیەکان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بەهاکانی سووریان. پێویستە دەستبەجێ ئەم کارە شەڕانگێزانە بوەستێنرێت و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەنجامدەران بکرێت.
عەبدی جەختیشیکردەوە، دوای ١٤ ساڵ شەڕ، کاتی ئەوە هاتووە خوێنڕشتن بوەستێنرێت. ئەم دۆخە بە کوشتن و شەڕ چارەسەر نابێت، بەڵکو بە گفتوگۆ و عەقڵ دەگەینە ئەنجام.
لەبارەی هێرشەکان بۆسەر دروزییەکان، مەزڵوم عەبدی نووسیویەتی”پرسی گەلی دروزمان پرسی نەتەوەییە و چارەسەرەکەی دەبێت دەستووری و لە ڕێگەی دیالۆگەوە بێت”.

