ڕاوێژكاری سودانی كاتی ناردنی دوو مووچە ئاشكرادەكات

ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، بە دوو هەفتە، دوو مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكرێت.

عائید هیلالی، ڕاوێژکاری سودانی لە لێدوانێکی بۆ میدیا عێراقییەكان ڕایگەیاند، بە ئەگەری زۆرەوە لە هەفتەی داهاتووەوە مووچەیەک ڕەوانەی هەرێم دەکرێت و هەفتەی داهاتووتریش مووچەی دووەم دەگات.

ئاماژەی بەوەکردووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ماوەیەکی زۆرە دەیەوێت کەلێنی نێوان هەرێم و بەغدا پڕبکرێتەوە، هاوکات پێویستە هەردولا سازش بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەر و دوای ڕێککەوتنەکەی نێوانیان، ئەو چارەسەرە نزیکە.

ئاشكراشی كردووە، “بە ئەگەری زۆرەوە لە ماوەی دوو هەفتەدا مووچە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت”.

شەوی ڕابردوو، بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، شاندێك لە هەرێمەوە گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران كۆبووەوە و ڕێككەوتن لەبارەی ڕەشنووسێكەوە كرا و ئەمڕۆش ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئەو ڕەشنووسی ڕێككەوتنەی پەسەند كرد.

بەپێی ڕەشنووسەكە، كە دەدرێتەوە بە عێراق بۆ پەسەند كردنی، هەرێم ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت و مانگانە 120 ملیار دینار دەدات بە بەغدا و لە بەرامبەردا پشكی مووچەی پێ‌ دەدرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە