ئاوی بەسرە بۆ ئاژەڵ و ڕووەکیش گونجاو نییە

ڕوانگەی عێراقی سەوز لەسەر ئاوی بەسرە هۆشداریدا و دەڵێت” ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی بەسرە هێندە پیسە بۆ ئاژەڵ و ڕووەکیش شیاو نییە”.

ڕوانگەی عێراقی سەوز لە زاری مەهدی تەمیمی، بەڕێوەبەری نووسینگەی دەستەی مافی مرۆڤی بەسرە بڵاوی کردووەتەوە، کەموکوڕییەکی ڕوون لە ڕۆیشتنی ئاوی خاوێن بۆ ماڵەکان بەبێ پاڵاوتن و پاککردنەوە هەیە، کە لە ئەنجامدا تێکەڵ بە پیسی و کرم و ماددە زیان بەخشەکان دەبێت.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، ڕێژەی ژەهراویی بوون لە ئاوەکە بەرزە، بەجۆرێک کە بۆ ڕووەک و ئاژەڵیش شیاوی بەکارهێنان نییە، دەرکەوتنی خوێ بە شێوەیەکی ئاسایی لە مانگەکانی ئایار یان حوزەیرانی هەموو ساڵێکدا دەردەکەوێت، بەڵام ئەمساڵ لە مانگی یەکەوە ئەو دیاردەیە دەرکەوتووە.

ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، ئەوەی لە پارێزگاکە ڕوودەدات وێنەی دووبارەبووەوەی کارەساتێکە، کە لە ساڵی 2010ـەوە دەستی پێ کردووە و بەردەوامیشە لە هەڵکشان، هەروەها ساڵی 2018 خراپترین ساڵ بووە لە ڕووی کەم ئاویی و وشکەساڵی لە پارێزگای بەسرە، کە تێیدا 150 هەزار حاڵەتی ژەهراویبوون بە هۆی خراپی کوالێتی ئاو لە پارێزگای بەسرە هەبووە، پێشبینیش دەکرێت، ئەم ساڵ ژەهراویبوونەکە زیاتر بێت، ئەمەش بەهۆی کەم ئاوی و گۆرانی کەش و هەوا هەیە کە ئەو ناوچەیەی زۆرترین کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە