spot_imgspot_img

هێرشەکانی ئەمڕۆ زیانی زۆریان بە کێڵگە نەوتییەکان گەیاندووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەمڕۆ زیانێکی زۆریان بە ژێرخانی کێڵگە نەوتییەکان گەیاندووە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 16ی تەمووزی 2025لە ڕێگای درۆنی بۆمبرێژکراوەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پێشخابوور و عین سفنی لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ و قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهۆک”.
وەزارەتەکە ڕایگەیاند “هەر چەندە هێرشەکان زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە”.
ئەوەشی خستەڕوو کە “بە توندی ئەم هێرشە تیرۆیستیانە ئیدانە و شەرمەزار دەکات، کە مەبەست لێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و دروست کردنی مەترسییە لە سەر سەلامەتی کارمەندانی مەدەنی کەرتی وزە”.
وتیشی: “وەزارەتەکەمان بانگەوازی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە بە زووترین کات بێنە سەر خەت بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی مەدەنی و ئەمنیەتی وزە و ڕێگریکردن لە هێرشی دیکە بۆ سەر کەرتی وزەی کوردستان”.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاشیگەیاند، هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی کەرتی وزە و پێگەی ستراتیجی خۆی لە دابین کردنی سەقامگیری ووزە لە ناوچەکە و جیهان دەدات”.
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە