دەرفەتێک بۆ گەنجانی بەهرەدار

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، پاداشتی دارایی بۆ پێشبڕکێی نیشتیمانی گەنجان، دوو پێنج ملیۆن دینار پاداشتی دارایی ببەخشێت.

لەسەر داوای ئەنجومەنی باڵای گەنجان بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەهرەکانی گەنجان کە رۆژی١٥ـی تەمموزی بۆ دیاری کراوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا، پاداشتی دارایی بۆ پێشبڕکێی نیشتمانی گەنجانی کاریگەر بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دابین بکات.

کلیک لێرە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە 

گەنجانی کارامە و خاوەن بەهرە، دەتوانن لە تەواوی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، داوا پێشکەش بکەن و بەهرەکانیان بنێرن، کە ئەم بوارانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
– رۆشنبیری و هونەری
– وەرزش
– ⁠زانستی و ئەکادیمی⁠
– ⁠راگەیاندن
– ⁠ئافرەتان
– ⁠داهێنان و کارسازی
– ⁠تەکنەلۆژیا و بواری دیجیتاڵی
– ⁠خۆبەخشی و مرۆیی
– ⁠کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت
– ⁠پیشەیی

سێ براوەی یەکەمی هەر بوارێک لە رۆژی لە ١٢ـی ئابی ئەمساڵ بە پاداشتێکی دارایی و رێزلێنانێکی فەرمی رێزیان لێدەگیرێت.

بۆ خۆتۆمارکردن بۆ پاڵاوتن بۆ پێشبڕکێیەکە لە یەکێک لەو بوارانەی کە پێشبڕکێکە لە ڕێگەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی گشتییەوە بەڕێوەدەچێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە