كەشێكی فێنك هەرێم دەگرێتەوە

لە ئەمشەوەوە كەشێكی فێنك ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و گەرمای بەتین و تاقەتپڕوكێنی هاوین بۆ چەند ڕۆژێك پاشەكشە دەكات.

خەڵات سدیق، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەمشەوەوە گەرمای بیزارکەر دەست بەکشانەوە دەکات بەڕۆژ گەرمای هاوینی ئاسایی دەبێت و بەئیواران و شەوان تارادەیەک پلەی گەرمی لەخوار ئاستی ساڵانەیە.

ڕاشیگەیاند، سبەی چوار شەممە ١٦/٧ سێ پلە نزم دەبێتەوە و ڕۆژی پێنج شەممە ١٧/٧ چوار پلە نزمتر دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ٢٤ی مانگەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك ٣ بۆ ٤ ڕۆژ گەرمای بەهێز دەبێت و ئەویش ماوە درێژ نابێ و دواتر کەش ئاسایی دەبێتەوە، واتە لەکۆتاییەکانی مانگ جارێکی دیکە نزمبوونەوە ڕوودەدات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە