كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەبێ بڕیاردان لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆتایی هات و وەزیرەكانی پارتی بەشدارییان تێدا نەكردووە، بەڵام دوای كۆبوونەوەكە، سودانی قسەی لەگەڵ فوئاد حسێن كردووە.
میدیاكانی پارتی بڵاویانكردەوە، كە دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی و فوئاد حسێن باسی مووچەیان كردووە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كردووە، محه‌مه‌د شیاع سودانی دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هاتۆته ده‌ره‌وه و له‌ناو هۆڵی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، فوئاد حسێن-ی بینیوه و پێی وتووه، “ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێشنیازه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه رازی بێت، كه بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكیه‌كان پێكهێندراوه، كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”.
لای خۆشیەوە، فوئاد حسێن بۆ میدیاكانی حزبەكەی وتویەتی، “كێشەی مووچە بەرەو چارەسەر دەڕوات”.
