بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەولێر لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی ڕاگەیاند، كە لە سنووری بەحركە زەوییان پێدراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەولێر لیستی ناوی نزیكەی 4 هەزار فەرمانبەری ڕاگەیاند، كە لە سنووری بەحركە زەوییان پێ دراوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە، لەژێر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانی و گەشت و گوزار لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا، وەک قۆناغى یەکەم دەستکرا بە دابەشكردنی نزیکەى ( 4 هەزار ) پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانى سنوورى سەرۆکایەتیی شارەوانیی بەحرکە.
لای خۆشیەوە، وەزیرى شارەوانى وتی: لە ئێستادا وردبینی بۆ ناوی ( 450 هەزار ) فەرمانبەر کراوە، پرۆسەى دابەشکردنى زەویش ھەموو فەرمانبەران دەگرێتەوە و تاوەکو یەک فەرمانبەر مابێت کە بڕیارەکەی حکومەت بیگرێتەوە پرۆسەکە بەردەوامى دەبێت.
لیستی ناوەكان:
