spot_imgspot_img

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا هەڵوێستی دژی هێرشی درۆنەکان ڕاگەیاند

کونسوڵخانەی ئەمریکا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات ڕێگری لە هێرشە درۆنییەکانی میلیشیاکان بکات و ڕاشیدەگەیەنێت کە ئەو هێرشانە “قبوڵکراو نین”.

ئەمڕۆ سێشەممە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنیانەی ئەم دواییە دەکات لە سەرانسەری عێراقدا، بە ھەردوو ھێرشی درۆنی ١٤ و ١٥ مانگی تەموزیشەوە بۆ سەر ژێرخانی گرنگی کێڵگە نەوتیەکانی خۆرمۆڵە و سەرسەنگ لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا.

کونسوڵخانەی ئەمریکا دەڵێت: “پێویستە حکومەتی عێراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بکات بۆ ڕێگریکردن لە میلیشیا و گروپە چەکدارەکانی تر بۆ ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە بۆسەر ئەو شوێنانە لە ناوخۆی وڵاتدا، بەو شوێنانەشەوە کە کۆمپانیا عێراقی و نێودەوڵەتیەکان وەبەرھێنانیان لە داھاتووی عێراقدا کردووە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە “ئەو ھێرشانە قبوڵکراونین و ھەڕەشەن بۆسەر سەروەری عێراق و تەگەرە دەخەنە بەردەم ھەوڵەکانی عێراق بۆ سەرنج ڕاکێشانی وەبەرھێنانی دەرەکی”.

کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، “ھانی حکومەتی عێراق دەدەین لێکۆڵینەوە بکات تا بزانێت کێ لە پەنای ھێرشەکانەوەیە و ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتیان بکاتەوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە