بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پوچەڵکردنەوەی بڕیارێکی بەغدا هەنگاوی لایەبە کردستانییەکان ئاشکرا دەکات.
کاروان یاروەیس، بریاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەدەستپێشخەری و سەرپەرشتی فراکسیۆنی یەکێتی و هەماهەنگی هەموو فراکسیۆنە کوردستانیەکانی لەپەرلەمانی عێراق، یاداشتێک بەئیمزای سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانیەکان و سەرۆک و ئەندامانی بەشێک لە فراکسیۆنە عێراقیەکان ئیمزای زیاتر لە (١٠٥) پەرلەمانتاری عێراق ئاراستەی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەکرێ بەمەبەستی پووچەڵکردنەوەی هەوڵی بەقەزاکردنی ناحیەی قەرەتەپە.
کاروان یاروەیس ئاشکرایکرد، ئەم هەنگاوە بۆ پووچەڵکردنەوەی هەوڵی بەقەزاکردنی ناحیەی قەرەتەپە و دابڕاندنی ناحیەکانی قەرەتەپە و جەبارەو کوڵەجۆ لەسەر قەزای خانەقینە، کە ئەم هەوڵە پێشێلکردنی مادەی (١٤٠)ی دەستوری عێراقە نابێ دەستکاری سنووری ئیداری و جوگرافی و دیمۆگرافی ئەو ناوچانە بکرێ کە مادەی (١٤٠) دەستور دەیانگرێتەوە.
هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزای پشتیوانی پەرلەمانتاران بەردەوام دەبێت.







