spot_imgspot_img

لەسەر ڕووداوەکەی وەرتێ مافی مرۆڤ هاتە دەنگ

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بەڕووداوەکانی شارەدێی وەرتێ لەسنووری قەزای ڕواندوز پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” مرۆڤ بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی چەک و کوشتنی ئەو هاووڵاتیە دەکەین و بەداخەوەین بۆ ئەو ڕووداوە”

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، سەبارەت بەڕووداوەکانی شارەدێی وەرتێ لەسنووری قەزای ڕواندوز کە بوە هۆی شەهید بونی هاووڵاتیەک .پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای ئەوەی ژمارەیەک هاووڵاتی سنووری شارەدێی وەرتی لەسنووری قەزای ڕواندوز لەشەوی ١٤ی تەمموز بۆ مەبەستی داواکردنی چەند خزمەتگوزاریەکی وەک ئاو و کارەبا دێنە سەرشەقام و گردبونەوە ئەنجام دەدەن دواتر بۆ مەبەستی بڵاوە پێکرنیان لەلایەن هێزێکی ئاسایشی ناوچەکەکە تەقەیان بەسەردا دەکرێ و دەبێتە هۆی کوژرانی هاووڵاتیەک و بریندار بونی سێ هاووڵاتی تر.

ئاماژە بەوەشدراوە، دەستەکەمان لەنریکەوە بەدوا داچوونی بۆ ڕووداوەکە کردو دوای پەیوەندی کردن و بەدوا داچونیش بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە بەڵام تا ئێستا هیچ وەلام و زانیاریەکیان لەسەر ڕووداوەکە بڵاو نەکردۆتەوە.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی چەک و کوشتنی ئەو هاووڵاتیە دەکات ودەڵێن” بەداخەوەین بۆ ئەو ڕووداوە ، وە لێرەوەش ڕایدەگەیەنین نابێ دەزگای ئەمنی چەک بەکاربینن بەرامبەر خەڵک بەهیچ شێوەیەک چونکە ئەرکیان پاراستنی سەروماڵی گشتی و هاووڵاتیانە. ”

دەستەکە جەختدەکاتەوە و دەڵێت، پێویستە هەرچی زووە تۆمەتبار ڕادەستی یاساو دادگا بکرێ و بە سزای خۆی بگات وە پشتیوانی هەر داواکاری و گردبونەوەیەک دەکەین بۆ دابین کردنی مافی هاووڵاتیان کەداوای دەکەن لەچوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان و پێویستە هەرچی زووە بەدوا داچونیش بۆ داواکاریەکانی ئەو خەڵکە بکرێ.

دەشڵین”وەک دەستەش بەردەوام دەبین لەچاودێری کردنی ڕووداوەکەو بەدوا داچونی ئاکامەکانی”.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان ١٤ی تەموزی ٢٠٢٥

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە