شوان کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای حیزبەکەی ڕاگەیاند” بەڵێندراوە لە دوو رۆژی داهاتوودا كێشەی مووچە چارەسەربكرێت پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێردرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەبارودۆخێكی زۆرخراپدان و بەهۆی ئەو ناكۆكییانەوە فەرمانبەران و مووچەخۆران زەرەرمەندبوون.
وتیشی “هەوڵەكان چڕكراونەتەوە ئەم هەفتەیە یەكلاكەرەوەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە كە ڕێككەوتنەكان دەكرێن گرەنتییان نییە و ڕەنگە لەناكاو هەڵبوەشێتەوە”.
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە 70 ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتوە و هیچ ئاسۆیەکی گەشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان هەولێر بەغداد تا ئێستا نییە.