خوێندکارێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ڕێگەی خەڵک داواکاری لەسەر ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی هەیە و وەزیری پەروەردە بەدەنگ داواکەیەوە دێت.
محەمەد عەلی خوێندکاری پۆلی ١٢ی بەشی کۆمپیوتەرە، خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەهۆی باری تایبەتییەوە نەیتوانیوە وێنەی ئەندازەیی بەشێوەیەکی تەواو بکێشێت و ئێستا بەو هۆیەوە لە وانەی وێنەی ئەندازەیدا دەرنەچووە، هاوکات لەڕێگەی خەڵك-ەوە داواکاری پێشکەشکردبوو چونکە وەزارەت وەڵامی داواکەی نەدایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری پەروەردە ڕاستەوخۆ وەڵامی داواکارییەکەی دایەوە و گرفتەکەی بۆ چارەسەر دەکات.

