spot_imgspot_img

هۆشیار سیوەیلی: حکومەتی فیدڕاڵی ھەڕەشەی ھەنگاوی خراپتر دەکات

بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی بە سەرپەرشتی بارزانی و تاڵەبانی لە ناسکترین قۆناخەکانی حومکڕانی 22 ساڵەی کوردستاندایە و دەشڵێت: ئەڵتەرناتیڤی دانوستاندن لە نێوان لایەنەکاندا ھەر دانوستاندنە.

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “سبەینێ ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پیرمام کۆدەبنەوە”.

دەشڵێت: کۆبوونەوەکە لە یەکێک لە ناسکترین قۆناخەکانی حومکڕانی 22 ساڵەی کوردستاندایە. لە ساتێکدایە حکومەتی فیدڕاڵی بە پاساوی نایاسایی و بە ناحەق مووچەی فەرمانبەرانی بڕیوە و ھەڕەشەی ھەنگاوی خراپتر دەکات”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆبوونەوی دوێنێدا ئەم بڕیارە دروستەی دا و لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا باسی ھەموو ئەو بابەتانە دەکەن، کە پێکھێنانی کابینەی نوێیان دواخستووە، سەرەڕای کێشەکانی مووچە و بودجە و ھەناردەکردنەوەی نەوت. گومانم نییە بە ڕاشکاوی باسی کێشە و چارەسەرەکان دەکرێ و گەر سبەینێ نەشگەنە ئەنجام ئەوا تەکانێکی تر بە پڕۆسەی پێکھێنانی حکومەت و چارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ بەغدا دەدات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ھیوادارین کابینەی نوێ پێکبھێنرێت و داڕشتنی دەستوورێک و دەنگبۆدانی لە پێشینەی کارەکانی حکومەت و پەرلەمانی نوێ بێت.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەڵتەرناتیڤی دانوستاندن لە نێوان لایەنەکاندا ھەر دانوستاندنە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە