spot_imgspot_img

فراكسیۆنە كوردستانییەكان: 70 ڕۆژە فەرمانبەران مووچەیان وەرنەگرتووە

پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە و سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان جگە لە فراكسیۆنی پارتی “بایكۆتی كۆبوونەوەكەی كرد” بەشدارییان لە كۆبوونەوەدا كرد و سەرۆكی فراكسیۆنەكان بێدەنگی ناو پەرلەمانیان لە بەرامبەر دۆخی مووچەخۆرانی هەرێم شكاند و ڕایانگەیاند، ماوەی 70 ڕۆژ زیاترە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە.

ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمانی عێراق دەستی بە كۆبوونەوەكانی كردەوە و هەریەك لە فراكسیۆنەكانی (نەوەی نوێ، یەكێتی، كۆمەڵ، یەكگرتوو) بەشداری كۆبوونەوەكەیان كرد، بەڵام (فراكسیۆنی پارتی) بایكۆتی كرد و بەوەش فراكسیۆنە كوردییەكانی بەشدار هەڵمەتێكی واژۆكردنیان كۆكردەوە بۆ ئەوەی پرسی مووچە بخرێتە بەرنامەی كاری ئەمڕۆی پەرلەمانەوە.

بەپێی زانیارییەكان، داوای فراكسیۆنە كوردستانییەكان سەبارەت بە زیادكردنی بڕگەیەكی تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ڕەتكرایەوە، بۆیە مەندەلاوی رازی بوو سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانیەكان موداخەلە بكەن لەسەر مووچەی مووچەخۆران و پەیامی خۆیان بگەیەنن.

سەرۆكی چوار فرۆكسیۆنە كوردستانییەكە لەپەرلەمانی عێراق موداخەلەیان لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان كرد و باسیان لەوە كرد، كە مووچەخۆران زیاتر لە (70) ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە و پێویستە مووچە بەدووربگیرێت لە ململانێی سیاسی و پێویستە مووچە خەرج بكرێت.

د.جەمال كۆچەر دەڵێت: لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم داوای میوانداری محمد شیاع سودانی و مەسرور بارزانیمان كرد بۆ پەرلەمانی عێراق.

لە كۆبوونەوەكەدا فراكسیۆنی پارتی بەشدارنەبووە و هەریەك لە فراكسیۆنەكانی (نەوەی نوێ، یەكێتی، كۆمەڵ، یەكگرتوو) ئامادەی دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراقن.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە