spot_imgspot_img

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو دوو کەس بوونە قوربانی

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگەی کەلار_ شارەدێی باوەنوور بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە شۆفێرەکەی برینداربوو و سەرنشینێکیش گیانی لە دەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان کەمێک پێش ئێستا لەنزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا بە ئاڕاستەی شارەدێی باوەنور ڕۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی لەدایک بووی ساڵی 1984 برینداربوو، سەرنشینێکی لەدایک بووی ساڵی 1965 گیانی لەدەستدا.

دەشڵێت: بریندارەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و تەرمەکەش لە پزیشکی دادی کەلارە.

باسی لەوەشكردووە: تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە