spot_imgspot_img

هۆشداری درا لە تیشکی خۆر دوورکەونەوە

کەشناسی عێراق هۆشداری بە دانیشتووانی عێراق دەدات خۆیان لە تیشکی خۆر بەدوور بگرن و دەڵێت”پێوەری تیشکی سەرو بنەوشەیی بەرزدەبێتەوە”.

ئەمڕۆ پێةج شەممە، 10ـی تەمموزی 2025، دەسەڵاتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، سەنتەری توێژینەوەی کەشوهەوا و زانستی بە هاوکاری لەگەڵ بەشی چاودێری کەشناسی لە دەسەڵاتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، بەردەوامە لە چاودێریکردنی ئەو شەپۆلە گەرمایەی دەگاتە عێراق و بەهاکانی تیشکی خۆری هاتوو و پێوەرەکانی سەروو بنەوشەیی (UV) لە سەرانسەری وڵاتدا نیشان دەدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پێوەرانە هۆکاری سەرەکین بۆ چاودێریکردنی ئاستی کاریگەری تیشکی خۆر لە کاتی ڕۆژدا، بەتایبەتی لە کاتی لوتکەدا، کاتێک پێوەرەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی بەرز دەبێتەوە بۆ ئاستێک کە ڕەنگە زیانبەخش بێت لەگەڵ بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ و درێژخایەن.

کەشناسی داواش لە هاووڵاتیان دەکات لە کاتی پاشنیوەڕۆدا وریا بن و ڕێکاری پێویست بۆ خۆپارێزی بگرنەبەر و خۆیان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی درێژ بەدوور بگرن، چونکە ڕیژەی تیشکی سەروو بنەوشەیی زیاد دەبێت و ئەمەش زیان بە تەندروستیان دەگەیەنێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی توندی گەرمای هاوین ڕوو لە عێراق دەکات و پلەکانی گەرما بۆ نزیکەی 50 پلە نزیکدەبێتەوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە