جێگری سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا قەرەبوی سەرجەم زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی بازاڕی ناحیەی ڕزگاری بکاتەوە.
نوسینگەی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ١٣ دوکان لەناو بازاڕی ناحیەی ڕزگاری گەرمیان بە هۆکارێکی نادیار سووتان، ئەمڕۆ بڕیاری قەرەبوویان دەرکرا.
جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەڵێنی قەرەبوکردنەوەی سەرجەم زیانلێکەوتوانی داوە.
شەوی ڕابردوو ١٣ دوکان لەناو بازاڕی ناحیەی ڕزگاری گەرمیان بە هۆکارێکی نادیار سووتان و بڕی زیانەکەشیان گەورەیە و زۆرینەشیان
