جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه و ڕێگه‌وبانی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌سلێمانی چوار پڕۆژه‌ی ستراتیجی ڕێگه‌وبان له‌بواری جێبه‌جێكردندان، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی بودجه سه‌رجه‌میان كاره‌كانیان ڕاگیراوه و دەشڵێت:، ئێستا به داهاتی وێستگه‌كانی كێش و قه‌پانه‌كان ڕێگای گونده‌كان قیرتاو ده‌كرێت.
ئاوات ساڵح، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه و ڕێگه‌وبانی سلێمانی له به‌رنامه‌ی (چاوی ترافیك)ی ترافیك ئێف ئێم ڕایگه‌یاند، چوار پرۆژه‌ی ستراتیجی له پارێزگای سلێمانی له‌بواری ڕێگه‌وبان له‌قۆناغی جێبه‌جێكردندان ئه‌وانیش پرۆژه‌ی دووسایدی رێگه‌ی سه‌ید سادق- هه‌ڵه‌بجه‌یه، كه له 3% كاره‌كانی ماوه به‌كۆتابێت و خۆی ده‌بینێته‌وه له دروستكردنی گادرێل و ڕووناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی بودجه كاره‌كانی ڕاگیراوه.
ڕاشیگەیاندووە، پڕۆژه‌ی دووه‌م به‌دووساید كردنی ڕێگه‌ی وارماوا – ده‌ربه‌ندیخان و پرۆژه‌ی سێیه‌م ڕێگه‌ی باشماخ – پێنجوێن و پڕۆژه‌ی چواره‌م به‌دووساید كردنی ڕێگه‌ی دوكان – چوارقوڕنه‌یه سه‌رجه‌میان به‌هۆی نه‌بوونی بودجه كاره‌كانیان ڕاگیراوه.
وتیشی، ئێستا به داهاتی وێستگه‌كانی كێش و قه‌پانه‌كان ڕێگه‌ی گونده‌كان قیرتاو ده‌كرێت.
ئاشكراشی كرد، له 1ی ته‌مموزی 2021 تاوه‌كو 1ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، 482 ده‌رخسته‌یان بۆ وه‌زاره‌ت به‌رزكردوه‌تەوه ته‌نیا 40 پرۆژه‌یان جێبه‌جێكراون و ئه‌وانی دیكه به‌هۆی نه‌بوونی بودجه جێبه‌جێ نه‌كراون.
