سەرۆکی ئەمریکا لە میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا ئەمڕۆ چەند وڵاتێکی گرتەوە و لە نێویشیاندا عێراق بەڕێژەی ٪30 باجی بەسەردا سەپێنرا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە نامەیەکیدا بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە یەکی ئابەوە 30٪ پێناسی گومرگی دەخرێتە سەر بەرهەمەکانی عێراق.
هەر لە نامەکەدا هاتووە، ئەگەر کۆمپانیاکانی عێراق لە ئەمریکا بەرهەمەکانیان بەرهەمبهێنن، پێناسی گومرگییان لەسەر هەڵدەگرێت.
هاوکات ترەمپ بە ڕۆژنامەوانانی راگەیاند،”ئەوەی من دەمەوێت ئەوەیە نامەیەک بنێرین و پێیان بڵێین چ پێناسێکی گومرگی دەدەن. ئەمە زۆر ئاسانترە”.
دەقی نامەکەی ترەمپ بۆ سودانی:


