لەسەر ڕێگەی عەربەت _سلێمانی، پێنج ئۆتۆمبێل بە یەکیاندادا، هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت، ڕووداوەکە بێ زیانی گیانی بووە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوکردووتەوە و دەڵێت، لەسەر ڕێگای سلێمانی – عەربەت لهئاكامی ڕووداوێكی هاتوچۆ پێنج ئۆتۆمبێل بهیهكیاندادا و هۆکاری ڕووداوەکەش بەهۆی تیژڕەوی و پاپەند نەبوون بە پاراستنی ماوەی سەلامەتی نێوان ئۆتومبێلەکانەوە بووە.
دەشڵێت: “خۆشبەختانە لەم ڕووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.



