كۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا كۆتایی هات و دەمپارتی دەڵێت: شاندەكەمان پێشنیازی دەربارەی قۆناغی نوێی پرۆسەی ئاشتی خستۆتەڕوو و جەختیش كرایەوە، كە ئیرادەی هاوبەش بۆ بەردەوامیی بەرەوپێشچوونی پرۆسەكە پێویستە.
كۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆشكی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا بەڕێوەچوو، كەو یەك كاتژمێری خایاند.
دەم پارتی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “شاندەكەمان بۆچوون و پێشنیازی خۆی دەربارەی قۆناغی نوێی پڕۆسەی ئاشتی و ئەوەی، كە پێویستە لە داهاتوودا بكرێت”.
ڕاشگەیاندووە، شاندی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) كە بە شاندی ئیمرالی ناسراوە، پێكهاتبوو لە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار، پەرلەمانتارانی پارتەكە، لەگەڵا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، بە ئامادەیی ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) و ئەفكان ئاڵا، بریكاری سەرۆكی گشتیی ئاكپارتی كۆبوونەوە”.
دەشڵێت: “لەمیانی كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە، كە ئیرادەی هاوبەش بۆ بەردەوامیی بەرەوپێشچوونی پڕۆسەكە پێویستە”.

