واشنتۆن دەستەی تەحریر شام لە لیستی تیرۆر دەرهێنا و ناوی ئەو ڕیکخراوەی لە لیستی تیرۆری بیانی هەڵوەشاندەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٧ـی تەمموزی ٢٠٢٥، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئیدارەی ئەمریکا دەستنیشانکردنی دەستەی تەحریر شام (پێشتر جەبهەت نوسرە)بووە، وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی هەڵوەشاندەوە.
دەستەی تەحریر شام لە لایەن ئەحمەد ئەل شەرع سەرۆک کۆماری سووریا سەرۆکایەتی دەکرێت.
دەستەی تەحریر شام هاوپەیمانییەکی سەربازییە و لە ساڵی 2017 لە سووریا سەریهەڵدا، پێشتر بە جەبهەت نوسرە ناسرابوو، کە لقێکی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نێودەوڵەتی قاعیدە بوو، پێش ئەوەی لێی جیاببێتەوە و ناوەکەی بگۆڕێت.
جەبهەت نوسرە لە ساڵی ٢٠١٢ وەک لقی قاعیدە لە سووریا دامەزراوە و بە جەبهەت فاتح شام یان قاعیدە لە شامیش ناسراوە.
بەشداری لە شەڕی ناوخۆی سووریادا کردووە، چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە دژی هێزەکانی ڕژێمی سووریا ئەنجامداوە و لەلایەن زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوەکانەوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشانکراوە، لەنێویاندا ئەمریکا.
نووسراوی فەرمی دەرهێنانی تەحریر شام لە لیستی تیرۆر:

