لە سلێمانی پرۆژەیەکی گرنگ ڕاگەیەندرا

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەردی بناگەی پرۆژەی جین بانکی دانا کە تایبەتە بە کۆکردنەوە و پاراستنی ڕەگەز و بنەتۆ و وەچەی ڕووەک و ئاژەڵی دەگمەنی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی تەمووزی 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، لە ڕێوڕەسمێکدا لە پارکی هەواری شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و دکتۆر سەلاح، نوێنەری رێکخراوی فاو لە عێراق و دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بەردی بناغەی پڕۆژەی جین بانکی دانا.

بەپێی بڵاوکراوەکە، جین بانک پرۆژەیەکی گرنگیی ستراتیژی گەشتوکاڵییە و بودجەکەی لەلایەن رێکخراوی فاوەوە دابین کراوە، و لەسەر رووبەری ١٠٠ دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت بە ئامانجی کۆکردنەوە و پاراستنی بنەتۆ و رەگەز و وەچەی ئەو رووەک و ئاژەڵ و زیندەوەرانەی کە مۆرکی رەسەنی کوردستانی و عێراقیان پێوەیە.

لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا ناوەندێکی زانستیش دادەمەزرێت بۆ توێژینەوە لەسەر رووەک و ئاژەڵ و زیندەوەرەکان و چۆنییەتی پاراستنیان و ژمارەیەکی بەرچاویش هەلی کار بۆ پسپۆڕانی بوارەکە دەڕەخسێنێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە