سوپای تورکیا کوژرانی چوار سەربازی دیکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و ژمارەیان گەیشتە 12.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانیاندا لە هەرێمی کوردستان چوار سەربازی دیکەیان بە کاریگەریی گازی میسان گیانیان لەدەستدا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا کوژرانی سێ سەرباز و دوێنێش کوژرانی پێنج سەربازی دیکەی لە هەمان ڕووداودا ڕاگەیاند و تا ئێستا بە گشتی 12 سەرباز کوژراون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا ژمارەیەک سەربازی دیکەش لە ڕووداوەکەدا ژەهراوی بوون.
