شاندی دەم پارتی دوای سەردانەكەی بۆ ئیمرالی، پەیامی نوێی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانی كراوی پەكەكەی بڵاوکردەوە.
شاندی دەم پارتی دەڵێت: “ئۆجالان لە کۆبوونەوەکەدا وتوویەتی، پرۆسەی چارەسەری گەیشتووەتە قۆناغێکی نوێ و بەرپرسیارێتیی هەموو لایەکە هەوڵی سەرخستنی بدەن”.
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، کە لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار، پەرلەمانتارانی پارتەکە و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەری ئۆجەلان پێکهاتبوو، ئەمڕۆ یەک شەممە، 6ی تەممووزی 2025 سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵییان کرد و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، کۆبووەوە.
شاندەکە دەشڵێت، “تەندروستیی ئۆجالان زۆر باش بوو، هەروەها ورەبەرزیش بوو”.
هەر بەگوێرەی شاندەکە، ئۆجالان کۆبوونەوەی شاندەکە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، کە بڕیارە سبەی دوو شەممە بەڕێوەبچێت، بە ”گرنگ” دەزانێت و بە کۆبوونەوەیەکی ”مێژوویی” وەسفی کردووە.
