ناتانیاهۆ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت و ڕایگەیاند، ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لەكاتی بەڕێكەوتنی بۆ ئەمریكا بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

ڕاشیگەیاند، حەماس هیچ ئایندەیەكی لە غەززە نابێت.

وتيشى: بڕیارمانداوە هەموو بارمتە رفێنراوەکان و توانا سەربازییەکانی حەمــاس نەهێڵین و سوورین لەسەر ئەو بڕیارەش.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئیسڕائیل و ئەمریكا پڕۆژەیەكی ڕێككەوتنیان خستۆتە بەردەم بزووتنەوەی حەمماسی فەلەستینی و ئەویش ڕەزامەندی لەسەر دەربڕیوە و بڕیارە شاندی هەردوولا لە قەتەر كۆببنەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە