پێنج سەربازی تورکیا لە هەرێم گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی بەرگری تورکیا گیانلەدەستدانی پێنج سەرباز و برینداربوونی 14 سەربازی تری ڕاگەیاند و دەڵێت”بەهۆی گازی میسانەوە ژەهراویبوون”.

لە بڵاوکراوەیەکدا، وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە یەکێک لە ئەشکەوتەکانی باشووری کوردستان، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-لۆک 19 سەرباز بەر گازی میسان کەوتوون و پێنجیان گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە،  ئەو ئەشکەوتە پێشوتر وەک نەخۆشخانە لە لایەن هێزەکانی پەکەکەوە بەکارهێنراوە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-لۆک، لە کاتی هەوڵدان بۆ پاککردنەوەی ڕوداوەکە ڕویداوە.
بەهۆی گازی ژەهراوی میسانەوە لەو  19 سەربازەی کە  ژەهاروی بوون و دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، پێنجیان ن گیانیان لە دەستداوە.

ئەم ئۆپەراسیۆنانەی تورکیا لەکاتێکدایە، بەپێی ڕێککەوتنیک و بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان، بڕیارە لە چەند ڕۆژی ئایندەدا بەشیک لە چەکەکانیان دابنێن و پرۆسەی چەکدانان و ئاشتی لەگەڵ تورکیا بچیتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، بەڵام هێشتا دیار نییە تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی ڕادەگرێت یاخود نا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە