سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و جەخت لە چارەسەر كردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران دەكەن “بەدەر لە ناكۆكییە سیاسییەكان و لە كەشێكی دۆستانەدا”.
د.مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر هەوڵەکانی نێوەندگیری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەگوێرەی چوارچێوە دەستووری و یاساییەکان.
بەپێیی ڕاگەیەنراوی پەرلەمانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێم کرا لە چوارچێوەی دەستووری و یاساییدا، هەروەها پێویستی بێلایەنکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی دوور لە ناکۆکییە سیاسییەکان و چارەسەرەکان لە کەشێکی دۆستانەدا و دوور لە پەرەسەندنی سیاسی.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، هەردوولا ئامادەیی تەواویان دەربڕی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی جددی لەسەر ئەم قەیرانە، هەروەها بۆ ئەوەی پەرلەمان ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت لە کۆکردنەوەی لایەنەکان لەسەر ئەو چارەسەرانەی، کە لەلایەن حکومەتی هەولێر و ناوەندەوە پێشنیارکراون بۆ گەیشتن بە پەیوەندییەکی ئیداری هاوسەنگ، دوور لە کاردانەوەی سیاسی.
دەشڵێت: چارەسەرەکان گەیشتوون و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
مەشهەدانی جەختی لەوە کردەوە، کە لەم هەلومەرجە هەستیارانەدا پێویستمان بە یەکڕیزی هەیە. بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، هەروەها کە حکوومەتی ناوەندی بە جددی هەر پێشنیازێکی کرداریی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لەگەڵ هاووڵاتیی کورددا ڕادەوەستین، چونکە بەشێکە لە خەڵکی عێراق، هەروەک هاووڵاتیانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.


