بڕیاروایە سبەینێ شاندی ئیمڕاڵی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببنەوە و پەیامێکی عەبدوڵا ئۆجالانیش بڵاوبکەنەوە.
بەپێی هەواڵێکی میدیای نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان، بڕیار وایە سبەینی کاتژمێر ٠٣:٠٠ـی پاشنیوەڕۆ، شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆببنەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ 6ـی تەمووز، شاندی ئیمرالی دەم پارتی، دیدارێکی دوو کاتژمێر و نیوی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دا، شاندەکە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو سەبارەت بە ناوەڕۆکی دیدارەکە بڵاودەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، وابڕیارە کە شاندەکە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ڕاگەیاندراوێکی نووسراو بڵاو بکاتەوە، هاوکات لەلایەکی دیکەوە لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان، گرووپێکی گەریلاکانی ئازادیی لە مەراسیمێکی ڕاستەوخۆدا ژمارەیەک چەک لەناودەبەن.
لە کاتی دەستپێکردنی گفتوگۆ لەسەر چارەسەر پرسی کورد تا ئێستا، شاندی ئیمرالی دەم پارتی شەش جار سەردانی دوورگەی ئیمرالی کردووە و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دیداری ئەنجام داوە.
