بارزانی و مەشهەدانی باس لە بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكەن

مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات و ڕایدەگەیەنن، پێویستە هەردوو حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێم بە زووترین کات کێشەی ناردنی مووچە چارەسەر بكەن.

ڕۆژی یەک شەممە 6ی تەممووزی 2025 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مەحمود مەشهەدانی کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها بڕیاری بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرا.

جەخت لەوە کرایەوە، کە پێویستە لە چوارچێوەی دەستور و بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان کێشەکان چارەسەر بکرێن و بە هیچ شێوەیەکیش قووتی هاووڵاتیانی هەرێم تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان و هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم نەکرێت و بە زووترین کات کێشەی ناردنی مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێم چارەسەر بکرێت.

هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و هەماهەنگی نێوان لایەنەکان لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕاستکردنەوەی هەڵە و کەموکوڕییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە