بارزانی و مەشهەدانی: دەبێت لە زووترین کاتدا کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاند نابێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باجی ناکۆکییە سیاسییەکان بدەن و دەبێت لە زووترین کاتدا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە تایبەتی بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی نابێت بە هیچ شێوەیەک بابەتی مووچە، تێکەڵ بە هيچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باجی ئەو ناکۆکییانە بدەن، کە بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی کوردستان کراوە”.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: “هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە زووترین کاتدا، کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت. لەمبارەیەوە گفتوگۆکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدرال بەردەوامن بۆ ئەوەی لەم چەند ڕۆژەدا، کێشەکە چارەسەر بکرێت”.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە پێویستیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی عێراق و مافە دەستوورییەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە