spot_imgspot_img

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت، خێراىی با لە دوای نیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەرووى 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:

هەولێر: 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی

دهۆک: 38 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی

سۆران: 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە