spot_imgspot_img

سووریا نرخی ڤیزای بۆ عێراق دیاریکرد

حکومەتی ڕاگوزەری سووریا نرخی ڤیزە بۆ عێراقییەکان بە ٥٠ دۆلار بۆ ماوەی یەک مانگ دادەنێت.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی شەممە (٥ی تەمموزی ٢٠٢٥) لیستێکی نوێی بڵاوکردەوە، کە تیایدا وردەکاری کرێی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ ئەو عێراقیانەی لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانەوە دەچنە ناو سووریاوە خراوەتەڕوو.

لە لیستەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە لە سبەینێ یەکشەممەوە تێچووی ڤیزای چوونە ژوورەوەی عێراقییەکان بۆ سووریا بۆ ماوەی مانگێک ٥٠ دۆلارە، ڤیزەی فرە هاتنە ژوورەوە بۆ ماوەی شەش مانگ ١٠٠ دۆلارە، ڤیزەی ترانزێت بۆ سووریا ٢٥ دۆلارە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ.

لەم خشتەیەدا نرخ و جۆری ڤیزاکە ئاشکرا کراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە