بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی هەولێر بۆ دواین جار ئەو خێزانانە ئاگادار دەکاتەوە کە جیابوونەتەوە و ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک پڕ بکەنەوە سەردانیان بکەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە.
لە ئاگاداریەکی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی هەولێر_دا هاتووە: “ئەو خێزانانەی جیابونەتەوە و (تەڵاق نامە)یان هەیە، بەڵام لەبەر هەر هۆکارێک بێ لە ئەپڵیکەیشنەکە یەکێکیان ناوی بلۆک کراوە، جا چ ئافرەتەکە بێت یاخود پیاوەکە”.
دەشڵێت: “لەم حاڵەتەدا پێویستە ئەو کەسەی کە ناوی سڕاوەتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکات بۆ ئەوەی فۆڕمی تایبەت بە کێشەی خێزانیان بۆ پڕبکەینەوە و ڕەوانەی بەغدادی بکەین بۆ ئەوەی بەشە خۆراکیان نەفەوتێ و ناویان داخلی سیستەمی نوێکردنەوەی بەشە خۆراک بکرێت و کێشەکەیان بۆچارەسەر بکەین”.
