spot_imgspot_img

چای نەعنا، مێشک کاراتر دەکات

 

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە کە خواردنەوەی چای نەعنا سوودێکی بەرچاوی هەیە لە بەرزکردنەوەی کارایی و توانا و تەندروستی مێشک.

 

گۆڤاری (Nutritional Neuroscience) بڵاویکردەوە، لەکاتی لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی نەعنا لەسەر تەندروستی، زانایانی بەریتانی تاقیکردنەوەیان لەسەر ٢٥ خۆبەخش ئەنجامداوە و بۆیان دەرکەوتووە خواردنەوەی ٢٠٠ مل لە ئاوی نەعنا یارمەتیدەرە بۆ هاندانی کارکردنی مێشک و باشترکردنی یادەوەری و سەرنجدان و بەرزکردنەوەی تواناکانی.

 

بەشدارانی توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوە کردووە، بەشداربووان بەسەر دوو گروپدا دابەشکراون، گروپێک چای نەعنایان پێنەدراوە، گروپەکەی تریش کوپێک لە چای نەعنایان پێدراوە، دوای بیست خولەک لە خواردنەوەی، چەندین پشکنینیان بۆ کرا کە پێویستی بە بیرەوەری و توانای مەعریفی هەبوو، تێبینیان کردووە؛ ئەوانەی خواردنەوەکەیان وەرگرتووە لە تاقیکردنەوەکاندا ئاستێکی باشتریان هەبووە، بەتایبەتی ئەوانەی پێویستیان بە وەبیرهێنانەوەی وشە و وێنە هەبووە.

هەروەها توێژەرەوان تێبینیان کردووە کە ئەوانەی چای نەعنایان وەرگرتووە، زیادبوونی ڕۆیشتنی خوێن بۆ بەشی پێشەوەی سەریان تێبینی کردووە کە ئەو ناوچەیەی مێشک بەرپرسە لە بیرکردنەوە و ئەرکە جێبەجێکارە قورسەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە