بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ مانگ لەسەر ونبوونی مامۆستا ئاڤێستا تێدەپەڕێت، ئەگەر ئەمڕۆ نەدۆزرێتەوە چیتر تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەدوایدا ناگەڕێن.
سێ مانگ بەر لە ئەمڕۆ مامۆستا ئاڤێستا یوسف، لەگەڵ خێزانەکەیدا لە شاری هەولێرەوە بەمەبەستی گەشت و سەیران ڕوویان لە سنووری مێرگەسۆر کردبوو، دوای ئەوەی براکەی کەوتبووە ئاوی ڕووباری تەنگاتوور ڕزگاریکرد، بەڵام خۆی لە ئاوەکەدا خنکا.
بەرگری شارستانی سۆران باسی لەوەشکردبوو، ئەمڕۆ 100 کەس لە ڕێگەی 20 تیمەوە بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستادا دەگەڕێن و کۆتایی بە پڕۆسەی گەڕانەکە دێت.
