spot_imgspot_img

دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان دواخرا

وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان دوادەخات و دەڵێت”بەهۆی پشووەوە ڕۆژی دوو شەممە هاوکارییەکان دابەشدەکرێت”.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی رۆژی یەکشەممە (٦/٧/٢٠٢٥) لە بانکی ناوەندی عێراق پشووی فەرمییە، دابەشکردنی هاوکاری دارایی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان کە لە پرۆسەی هەژماری من بەشدارن، بۆ رۆژی دووشەممە (٧/٧/٢٠٢٥) دواخراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٥/٧/٧ بری هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) بکەن بۆ وەرگرتنی هاوکاری هاوپەیمانان.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە