بسکیت و چا، تێکەڵ مەکەن

زۆر کەس حەز دەکەن ڕۆژەکەیان بە تێکەڵکردنی بسکیت لە کوپێک چادا دەکەن، ئەمەش وەک خوویەکی بەیانیان پێش ئەوەی دەست بە ڕۆتینی ڕۆژانەیان بکەن. بەڵام پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە مەترسییە تەندروستییە ئەگەرییەکانی ئەم کارە باوە.
ڕەنگە بسکیتێک و کوپێک چا سادە دەرکەون، بەڵام خواردنی ڕۆژانە دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی.

کالۆری بەرز
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “مۆنسێف دەیلی”، بسکیتی بەناوبانگ زۆرجار ڕێژەیەکی بەرزی شەکر و کالۆری و چەوری تێر و کەمێک ڕیشاڵی تێدایە.
ئەم ماددانە ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرز دەکەنەوە، ئەمەش مەترسیدارە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرە یان تێکچوونی غودەی دەرەقییان هەیە.
شارەزایان هۆشدارییان داوە کە بەردەوام بوون لەم خووە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و کێشەی میتابۆلیزم دروست دەکات.

زیانگەیاندن بە دڵ
شارەزایانی تەندروستی دووپاتیان کردەوە کە خواردنی بسکیت لەگەڵ چای ڕۆژانە مەترسی لەسەر دڵ دروست دەکات، بەو پێیەی هەندێک جۆری بسکیت ڕێژەیەکی بەرزی سۆدیۆمی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن و کاریگەری لەسەر تەندروستی دڵ دەبێت.

کۆئەندامی هەرس
بەهۆی ئەوەی بسکیتەکان ڕیشاڵی خۆراکییان نییە، کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆئەندامی هەرس دەبێت و لەوانەیە ببێتە هۆی هەرس نەکردن و ئاوسانی سک یان قەبزی و کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و لاوازبوونی بەرگری لەش.
ئەم خووە درێژخایەنە دەتوانێت ببێتە هۆی ئاڵۆزی تەندروستی جددی، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی وەرزش ناکەن بۆ سوتاندنی کالۆری.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە